پاش دیداره‌كه‌ی نێوانیان ترامپ چۆن باسی رووسیا و پۆتین ده‌كات.

لە پێشهاتێكی نوێدا سەرۆكی ئەمریكا له‌ باره‌ی رۆڵی رووسیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رایگەیاند.” روسیا هیچ كاریگەری نەبووە لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئه‌مریكا.”

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا بۆ رۆژنامەنووسان له‌و باره‌وه‌ گوتی.” روسیا هیچ كاریگەری نەبووە لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی، ئەوەش بە لێدوانێكی نامۆ ئەژمار دەكرێت، چونكە ناوبراو زۆر پێداگری لەسەر ئەو پرسە دەكردەوە.

هاوكات ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد.” كه‌ پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ لە داهاتوو پێشكەوتن بەخۆیەوە دەبینێت و باشتر دەبێت.

ترامپ دووپاتیشی كردەوە.” كە ئەو متمانەی بە دەزگای هەواڵگری وڵاتەكەی هەیە، پێداگریشی لەسەر ئەوەكردەوە، كە كێشەكانی نێوان ئەمریكاو روسیاو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەكرێت.

 

Back to top button