دوێنێ شەو لەناو یەكێتی دا چی روویدا
خواكوڕك
بەگوێرەی ئەو بەیاننامانەی كە باڵی قورغكاری یەكێتی بڵاوی كردەوە لەسەر كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی، كەتێیدا رایانگەیاند كۆبوونەوەكە دواناخرێت، سكرتێری رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ بەتووندی هاتە سەر خەتی رایگەیاند كە بەستنی ئەو كۆبوونەوەیەی سەركردایەتی یەكێتی دوو لەت كردنی یەكێتیە،
لە بەیاننامەكەی باڵی قورغكاری یەكێتی دا هاتووە دوای مانگ و نیوێك، لەسەرهەڵدانی كێشەی چاوەڕواننەكراوی ناو یەكێتیو كات بەفیڕۆدان، مەكتەبی سیاسی تەنها كۆبونەوەیەكی ئاسایی كردو بڕیارە گشتییەكانی پەسەند كرد.لەو ماوەیەشدا تەنانەت یەك ئەندامی مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتی، لەبەرامبەر لەلێشاوێك لەئاخاوتنو هێرش كردن و چاوپێكەوتن، بۆ یەكجاریش رێگە نەدران وەڵام بدەنەوە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەلێت، دوای ئەو پەرۆشیو پشوو درێژییە، لەبەرئەوەی نەك هیچ هەنگاوێكو پێشنیازێكی چارەسەری راستەقینەی گرفتە دروستكراوەكان نەنراوە، بەڵكو كات بەسەر دەبرێو لەپەناشەوە دەیان كۆبونەوەی ناشەرعیو ئۆرگانی بەناو (بۆرد) پەیتا پەیتا دروستدەكرێو سەدان پەیوەندی ژێر بەژێر بەهەڤاڵانو بەرپرسی ئۆرگانەكانەوە دەكرێ، بەئامانجی چەسپاندنی بڕیارو بەرنامەی پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆ، بۆیە كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی لەكاتی دیاریكراودا سەعات (11)ی بەیانی (15)ی (10)ی (2016) ئەنجامدەدرێ.
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە، بەدڵنیاییەوە تەواوی هەڤاڵانو دۆستانو پشتیوانانی یەكێتی، دڵنیادەكەینەوە، كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیش، هەروەكو كۆبوونەوەی پێشووی مەكتەبی سیاسی، بۆ تەواوی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتییە. لەپێشەوەدا بەڕێز جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی.
هەر لە بەیاننامەكەی ئێوارەی (13/10/2016) دا هاتووە، لەهەموو حاڵەتێكیشدا، بەرنامەی كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی، دوور دەبێت لەكاردانەوەو هەموو چەشنە قوڵكردنێكی كێشەكان. بەڵكو دەرگای هەڤاڵانە بۆ چارەسەری راستەقینە هەر بەكراوەیی دەمێنێتەوە.
لەبەرامبەر ئەو بەیانەی باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دا سكرتێری روژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی “مەكتەبی سیاسی یەكێتی” جەختیكردەوە، كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی لە 15ی ئەم مانگە دەكرێت و دواناخرێت لە بایننامەكەدا دەلێت: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی دەبێ بە سەرپەرشتی بەڕێز سكرتێری گشتی بێت، و ئێستاش بەهۆی نەخۆشی جەنابی مام جەلالەوە، دەبێ بە سەرپەرشتی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی بێت هەورەها دەلێت داوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بەبێ ئاگاداری و ئامادەبوونی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی نادروستە و پێچەوانەوەی پەیڕەوی ناوخۆیە، هەروەها مایەی راگەیاندنی لەتكردنی یەكێتییە و بێگومان بەرپرسیارێتی یاسایی و سیاسی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە كۆبوونەوانەن، بەتایبەتیش كە ئێستا هەوڵێكی دڵسۆزانە لە ئارادایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان”.
هەر لە وەڵامدانەوەكەی سكرتێری رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی دا هاتووە كە لە ئێوارە پێنجشەممە 13-10-2016 بڵاو كراوەتەوە، كە راگەیاندراوێك بەناوی لێدوانی رۆژنامەوانی مەكتەبی سیاسی”، زۆرینەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بڵاو كرایەوە دەلێت ئاماژە بەناوی بەرێز جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی دا كراوە دەلێت بەبێ ئامادەبوونی جێگرانی سكرتێری گشتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی لە ناوەندی بڕیار، کە ژمارەیان 9 کەسە، رۆژی 3-10-2016 مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی، كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و بڕیاریدا رۆژی 15-10-2016 وەك وادەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی دیاریبكرێت، بۆ “هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی، لێكدانەوەی كێشەكان و دۆخی ناو یەكێتی بەڵام ئەم ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە بەفەرمی راگەیاندنی دوو لەت كردنی یەكێتیە.