شێخ جه‌عفه‌ر جارێكی تر چاوی سوور كرده‌وه‌ له‌ میدیای گۆڕان

به‌رپرسی یه‌كه‌ی حه‌فتای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جارێكی تر هه‌ره‌شه‌ له‌ میدیای گۆڕان ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، سكاڵا له‌سه‌ر كه‌ناڵی درۆزنه‌كه‌ی گۆڕان تۆمار ده‌كات و ده‌شلێـ”ھیچ بەرپرس و فەرماندەیەکی ھێزەکانی ٧٠ بەھۆی دەنگدان بە گۆڕان دەرنەکراوە، بەڵکوو گۆڕانکاری لە یەکەکانی ھێزەکانی ٧٠ کراوە، بۆیە ئەوەی کەناڵی (KNN) بڵاوی کردووەتەوە درۆیەکی شاخدارە و دروورە لە ڕاستییەوە”.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌رانه‌ی ده‌نگیان به‌ گۆڕانداوه‌، له‌و یه‌كه‌یه‌ ده‌ركراون شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و به‌رپرسی یه‌كه‌ی حه‌فتای یه‌كێتی ده‌لێـ”کەناڵەکەی گۆڕان بۆ خۆڵکردنەوە چاوی خەڵکی ئەو جۆرە ھەواڵانە بڵاو دەکاتەوە، ئەگینا ھیچ کەسێک لەناو ھێزەکانی پێشمەرگە لەسەر بۆچوونی سیاسی دەرنەکراوە”.

شێخ جه‌عفه‌ر زیاتر گوتیشی” بێگومان ئەو کەناڵە ئامانجی ئەوەیە بەھۆی ئەو ھەواڵانەوە شکۆی ھێزی پێشمەرگە لەکەدار بکات، بەڵام شکۆی پێشمەرگە ھێندە بەھێزە کە ھەرگیز شکۆی بە درۆ و بوختانی ئەو کەناڵە لەکەدار ناکرێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” نەیشاردەوە کە هەندێکجار موراعاتی KNN یان کردووە، ده‌شلێـ”ئەگەر بەردەوام ھەواڵی بێ بنەما لەسەر ھێزی پێشمەرگە بڵاو بکەنەوە، ئەوکاتە قەبوڵی ناکەین و ناچارین سکاڵای یاسایی تۆمار بکەین، تاوەکوو لەڕێگەی یاساوە چیتر ڕێگە نەدەین ھیچ لایەنێکی سیاسی، سووکایەتی بە ھێزی پێشمەرگە بکات”.

ئه‌م به‌رپرسه‌ی یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه‌”ئەو ئازادییەی ئەمڕۆ ھەیە، دەستکەوتی شەھیدە سەربەرزەکانی ھێزی پێشمەرگەیە، بەڵام بەداخەوە ئەوان زۆر بە شێوەیەکی نابەرپرسانە باسی ئەو شەھید و بریندار و فەرماندانە دەکەن کە ئەوان و کوردستانیان پاراستووە”.

Back to top button