یه‌كێتی داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردنی كوردستان به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی هاوشێوه عێراق ئه‌نجام بدرێت
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردنی كوردستانیش هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌رێگای سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجام بدرێت” له‌و باره‌یه‌وه، جێگری مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی ده‌لێـ” لەڕێگەی دەنگدانی ئەلکترۆنییەوە بێ، جۆرێک لە سەرکەوتوویی پێوە دیارە”.
ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود جێگری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له لێدوانێكی دا رایگه‌یاندووه”هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدرێت و نایشارێتەوە کە پێیانوایە هەڵبژاردنی ئەلیکترۆنی “باشترین شێوەی هەڵبژاردنە” و هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”سیستەمی ئەلیکترۆنی مۆفەقترە، چونکە ئەو سیستەمە دەتوانێ ھەموو ئەوانەی کە بەشدارن، هەروەها دڵنیایی زیاتر بەدەنگدەران بدات”.
ڕەوەند مەلا مەحموود، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”باشترە ھەڵبژاردنەکانی کوردستان بە سیستەمی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدرێت. ئەوەشی نەشاردەوە کە لە هەرێمی کوردستان و عێراقیشدا کێشەی نەبوونی سەرژمێری و ئامارێکی باوەڕپێکراو هەیە، لەگەڵ چەندان کێشەی دیکە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئەگەر دەنگدانی ئەلکترۆنی ھاک بکرێت، پێویستی بەشەش مانگ ھەیە تاوەکوو ھاک بکرێت. هەروەها دەنگدانی ئەلیکترۆنی لەحاڵەتی دووبارەبوونەوەدا دەنگەکە دەسووتێنێت، بۆیە من پێموایە دەنگدانی ئەلیکترۆنی لە ھەموو شێوەکانی دیکەی دەنگدان باشترە”.