هۆشدارییەکی پێشوەختە..ئێران لە سلێمانی میلیشیای فکری دروستکردووە و ماوە بیکات بە سەربازیی

تەنیا کوری

ئێران لە سلێمانی بە شێوەیەک چالاکە کە ئیتلاعات پێگەیەکی بەهێزی لەو شارەدا هەیە، بوونی پەکەکە و چەند گروپێکی حزبییش لە پاڵ هاوسۆزی بۆ ئێران، لەگەڵ بوونی چەند مێدیایەکی چالاک بۆیان و بوونی چەند لایەنێکی سیاسیش کە لەڕووی فکرییەوە یارمەتیدەری ئێران بوون لە سلێمانی، ئێران توانی لەوێ وەک دەسپێک میلیشیای فکریی دروست بکات.

ئێران پێی نابێتە هەر وڵاتێک ئیدی سەرەتا میلیشیای فکری دروستکردووە و دواتر کردوونی بە میلیشیای سەربازی، سەیری گشت وڵاتانی شوێننفووزی ئێران بکەن، لە عێراق، سووریا، یەمەن، بەحرێن و لوبنان، لە ساڵی ١٩٩٢ دەستی کرد بە دروستکردنی میلیشیای فکری و دواتر کردی بە میلیشیای سەربازی.
گشت ئەو ناوچانەی کە میلیشیای ئێڕانی لێبووبێ کردوونی بە بازرگانی تلیاک و چەک، ئیدی تاکە شونێک کە شوێننفووزی ئێرانە سلێمانییە و تا ئێستا میلیشیای فکری دروستکردوون، بەڵام بە شێوەی فەرمیی نەیکردوون بەسەربازی، بۆیە ئیدی لە مەودوا ئەگەر سزاکانی سەر ئێران توند بکرێن، بە دوور نازانرێ کە میلیشیا فکرییەکانی سلێمانی بە فەرمیی بکرێن بە میلیشیای سەربازی.

ئێران چۆن لە وڵاتانی شیعە مەزهەب بە رێگەی گوتار و خۆپیشاندان ئاژاوەی سیاسی لە رابردوودا دروست کرد، ئێستاش وا دەیەوێ لە رێگەی عێراقەوە دۆخێکی نەخواستراو دروست بکات و خۆپیشادان و گوتارەکانی شەقامی ئینتما ئێرانی بە ئاشکرا سیناریۆی یەمەنی لێ دەخوێندرێتەوە ئەگەر بۆی بچێتە سەر، ئیدی رەگی ئاژاوەکە بەدوور نازانرێ درێژی بکەنەوە بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی کوردستان و بە تایبەتیش بۆ سلێمانی، بۆیە هەر کەس لە سلێمانی لەو ماوەیەدا هاتە سەرشەقام و خۆپیشاندانی کرد لە دروشمەکانی دا گومان هەبوو لە تەوقیتدا ئەوا ئیدی بزانن ئەوە ئێرانییە و بە مەرامی ئەوان دەجوڵێن.

ئامانجی ئێران لەو کارەدا ئەگەر بۆی بچێتە سەر بۆ ئیبادەکردنی ژێرخانی ئابوورییە لە پەنای تێکەڵکردنی چەند دروشمێکی پێشوەختە ئاشکرا کە بریتین لەوەی ئەمە وڵات نییە، دەبێ ئەم وڵاتە بگۆڕدرێ، دەبێ موقەدەسات بشکێ، سیستەمە پەروەردە خراپە، ئیدی دامەزراوەکان دیکتاتۆرین، ئیدی گەمە بە فکری تاکەکان دەکات.
ئێران لە یەمەن و بەحرێن بگرە تا سووریا و عێراق و لوبنان ئیدی میلیشیای فکریی دروست کردن، دواتر بە شێوەیەکی بەرنامەبۆدانراو لە رێگەی زەمینە خۆشکردنی شەقام و گوتاری پێڕەوانی ئاینیی و مێدیا و چالاکوانانیان، میلیشیاکانی سەربازی دروستکردن، بۆیە تەنیا ناوچەیەک کە ئێران بەسەری زالە و میلیشیای فەرمیی دروست نەکردووە سلێمانییە، ئەویش لەبەر یەک هۆکارە کە پەکەکە لەوێدا بوونی هەیە و ئیدی وەک میلیشیایەکی ئێرانی ئامادەیە بۆ هەر کارێک پێی بسپێدرێ، ئێستا لە سلێمانی میلیشییای فکری دروستکراون و ئامادە کراون، هەر کاتێ ئێران نیازی هەبێ دەتوانێ پڕچەکیان بکات و بیانخاتە پاڵ هاوسۆزەکانی لەوێ دا.

پێویستە خوێندنەوەی دەقیق لە ئێستا بۆ بێدەنگی ئێران لە سلێمانی بکرێ، چونکە تەوقیتی بەغدا تونترببێ، سزاکان تونتر ببن لەسەر ئێران، ئێران ناوچەیەکی میلیشیای سەبازیی لە سلێمانی دروستدەکات بۆ پەڕینەوەی کاری بازرگانی خۆی و بازرگانی کردن بە موخەدەرات و بۆ ئەوەی ناوچەکە بخاتە سەرهێڵی بەغدا.

لە هەموو ناوچە سنوورییەکانی ئێران بە وڵاتانەوە و ئەو وڵاتانەی کە ئێرانیش تێدا بوونی هەیە، گەورەترین بازرگانی بە موخەدەرات و چەک دەکرێ، بۆیە تەنیا سلێمانی ماوە کە پڕی بکات لە بازرگانی بە تلیاک و چەک، ئیدی دەبێ چاوێک بە وردی لەسەر سلێمانی بێ و خەڵکی هۆشیاری ئەوێیش خۆشەویستانە بەرەنگاری هەر جۆرە سیناریۆیەکی دەسەڵاتدارانی ئەوێ ببنەوە، بەتایبەت چاوێکیان لەسەر ئەوانە بێ کە هاوسۆزی ئێرانن کە لەو ماوەیە تا توندکردنی سزاکانی سەر ئێران هەر چیییەک لە سلێمانی بگوزەرێ، ئەوا ئێرانە و بە یارمەتی هاوسۆزانی لەوێدا دەیانخاتە گەڕ ئەگەر بۆی بچێتە سەر.

Back to top button