ئەمریكا بۆ عێراق لەئەگەری بەشداری كردنی پەكەكە قسەی خۆمان دەبێت

خواكوڕك
 
ئەمریكا هۆشداری تووند دەداتە حكومەتی عێراق لەئەگەری بەشداری كردنی پەكەكە لەشەڕی مووسڵ و دەلێت ئێمە بەهیچ شێوەیەك پێشوازی بەشداری كردنی پەكەكە ناكەین لە مووسڵ و هۆشداری دەداتە عێراق.
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا مارك تۆنەر دەلێت بەهیچ شێوەیەك وڵاتەكەی ئامادە نیە هیچ پێشوازیەك لە پەكەكە بكات لەشەڕی مووسڵ و رایدەگەێنێت، لەگەری بەشداری كردنی شەڕی مووسڵ ئێمە قسەی خۆمان دەبێت لەسەر پەكەكە.
 
هەروەها ئەو وتەبێژە وەزارەتی دەرەوە، هۆشداریی داوەتە عێراق و رایگەیاندووە، لە ئەگەری بەشداری پێکردنی پەکەکە، ئەمریکا “قسەی خۆی دەبێت”.
 
پێشتر ژمارەیەک سەرکردەی سەربازیی و سیاسیی هەرێمی کوردستان و عەرەبە سوننەمەزهەبەکانی عێراق رایانگەیاند، کە حکوومەتی عێراقی مووچەی گەریلاکانی پەکەکە لە شنگال دابین دەکات و وەک چەکداری حەشدی شەعبی تۆماری کردوون.
 
سەرکردەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق باس لەوە دەکەن، کە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ نزیک بووەتەوە و هەموو هیزەکان دەستیان بە ئامادەکاری کردووە.
Back to top button