سلێمانی: له‌ناو بازار دوو دز له‌كاتی دزین دا ده‌ستگیركران
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له سلێمانی دوو تۆمه‌تباریان له‌كاتی دزی له‌ناو شاری سلێمانی ده‌ستگیركردووه” ده‌شلێـ”پاش كۆكردنەوەی زانیاری لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، ئەمڕۆ دوو تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی دزی دەستگیركران كە تا كاتی دەستگیركردنیان سێ سكاڵای یاساییان لەدژ تۆماركراوە”.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشی گه‌یاندووه” تۆمەتباران ( س، ح ) ی دانیشتووی گەڕەكی رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی و (ع ، س ) دانیشتووی گەڕەكی كانی ئاسكان لەشاری سلێمانی، لە گەڕەكی عەلوەكە لەشاری سلێمانی لەكاتی ئەنجامدانی تاوانی دزیدا دەستگیركران”.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی هاتووه” دەستگیركرنی تۆمەتباران لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهەماهەنگی و هاوكاری ئاسایشی ئابوری بووە”.