ئاژانسی ئه‌تۆمی ئێران: یه‌ده‌گی یۆرانیۆم دوو ئه‌وه‌نده‌ی پێشوو به‌رزكراوه‌ته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/02/34642674.jpg)
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی تامپابه‌ی تایمزی ئه‌مریكی به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی ئه‌تۆنی ئێران رایگه‌یاندووه”یەدەگی یۆرانیۆمی وڵاتەکەی بۆ 950 تەن زیادی کردووە و لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان نزیکن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی رۆژنامه‌كه بڵاوی كردۆته‌وه، عه‌لی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤزیۆنی فەرمی دەوڵەتی ئێران، ئاشکرایکردووە:” ئێران لە ساڵی 2015ەوە، 400 تەن یۆرانیۆمی لە وڵاتانی رۆژئاوا هاوردەکردووە، بەمەش یەدەگی یۆرانیۆمی ئێران بۆ 950 تەن زیادی کردووە”.
ساڵحی دەشڵێت ئەو بڕە یۆرانیۆمە ئامانجی درێژخایەنی ئێران بۆ بەکارخستنی 190 هەزار ئامێری پیتاندنی یۆرانیۆم لە داهاتوو دەهێنێتە دی.