دواین زانیاری له‌باره‌ی وه‌ڤدی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی له به‌غدا

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، شاندێكی هاوبه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی ” فازل میرانی و مه‌لا به‌ختیار” سه‌ردانی به‌غدایان كردووه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایانه سیاسیه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق له‌به‌غدان و له‌گفتوگۆدان له‌گه‌ل كۆی لایانه سیاسیه‌كان، مه‌لا به‌ختیاریش ده‌لێـ” ئێمه بۆ ئه‌وه هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێك دروست بكرێت كۆی ماده‌كانی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات به ماده‌ی گرینگی ده‌ستووری 140یشه‌وه”.
مه‌لا به‌ختیار هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، ناكرێت حكومه‌تێكی تر دروست بكرێته‌وه، جارێكی تر ته‌نها ئه‌و مادانه جێبه‌جێ بكات، كه خۆی پێی خۆشه، بۆیه ده‌بێت ته‌واوی ماده‌كانی ده‌ستووری عێراق به ماده‌ی 140یش جێبه‌جێ بكرێت”.