بانكی نێودەوڵەتی: ئێران پاشەكشێیەكی ئابوری ئازەربەخشی كردوە

دوای ئەوەی ئەمریکا کشایەوە لە رێککەوتنە ئەتۆمیەکەی لەگەڵ ئێران، بڕیاری سەپاندنی سزایی ئابوری بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند، بانكی نێودەوڵەتی بڵاویكردەوە، ئێران پاشەكشەیەكی ئابوری ئازەربەخشی كردووەو زیاتر لە 32%ی هاوڵاتیانی وڵاتەكە رووبەڕووی هەژاری بوونەتەوە.

بانكی نێودەوڵەتی لەراپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەماوەی 4 دەیەی رابردودا ئابوری ئێران لە پلەی 17ەوە دابەزیوە بۆ پلەی 29 لەسەرئاستی جیهاندا.

پشكی تاك لەرێژەی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی لەئێراندا بە پشتبەستن بە هێزی كڕینی راستەقینە بۆ دراوی ئێرانی لەنێوان ساڵانی 1976 بۆ 2017 دەریدەخات كە تاكی ئێرانی زیاتر لە 32%یان روبەڕوی هەژاری بونەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە، رادیۆی فاردا، كە لەدەرەوەی ئێرانەوە پەخش دەكات، بڵاویكردۆتەوە پێش ساڵی 1979 دراوی 10 هەزار ریاڵی ئێران نزیكەی 150 دۆلاری ئەمریكی بووە، بەڵام ئێستا لە 10 سەنت كەمترە.

پێشتریش مەسعود نیلی راوێژكاری ئابوری حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران وتبوی “داهاتی تاك لەئێستادا 70%ی داهاتی تاكەكەسێكە پێش ساڵی 1976”.

Back to top button