روونکردنەوەیەک لەکۆمسیۆنی کوردستان لە بارەی دامەزراندنی کارمەندان

دوای ئەوەی لە چەند ماڵپەرێک لە بارەی دامەزراندنی کارمەند هەواڵ بڵاوکراوەتەوە، كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەك لەبارەی دامەزراندن و هەلی كار بڵاودەكاتەوە، هاووڵاتیانیش ئاگادار دەكاتەوە لە چەند ماڵپەرێكی ساختە كە بەناوی ئەوانەوە هەلی كار رادەگەیەنن.
لە رونكردنەوەكەی كۆمسیۆن ئەوەش هاتووە، جگە لە تاكە پەیجی فەرمی ئۆفیسی گشتی كۆمسیۆن لەفەیسبووك (كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی/ khec) هیچ پەیجێكی دیكە پەیوەندی بەئێمەوە نییە، داواش لەهاووڵاتیان دەكات ئاگادار بن لەو بابەتەو مامەڵەیان لەگەڵ نەكەن.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هۆشداریشدەدات و دەڵێت، “هەر پەیجێك بەناوی ئێمەوە هەلی كار بڵاو بكاتەوە بەمافی خۆمانی دەزانین رێكاری یاسایی بەرامبەر بگرینە بەر”.

Back to top button