بەرپرسێکی ئێران: هەشت جار ترەمپ داوای کۆونەوەی لە حەسەن ڕۆحانی کردووە رەتکراوەتەوە
لەگەڵ ئەوەی دوای دەست بەکار بوونی ترەمپ وکابینەکەی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران گرژی زیاتری تێکەوت، هاوکات ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزایی زیاتر دەکات، لە بەرامبەردا سەرۆكی نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران رایگەیاند، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا هەشت جار داوای كردووە لەگەڵ حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران كۆببێتەوە، بەڵام داواكارییەكانی رەتكراوەتەوە.
بەر لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران لە شاری تاران، مەحمود وەزیری بە میدیاكارانی راگەیاند، روحانی گۆڕانكاری لە كابینەی حكومەتەكەیدا دەكات بە تایبەت لە دامەزراوە ئابورییەكاندا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتەكەی بەنیازی دانوستان نییە لەگەڵ ئەمریكا و وتی “كاتێك سەرۆك كۆمار بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبونەوەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی شاری نیویۆركی كردبو، ترامپ هەشت جار داوای كۆبونەوەی لێكرد، بەڵام روحانی ئەو داواكارییانەی رەتكردەوە”.