دوو ته‌قينه‌وه له كه‌ركووك رووياندا
لە دوای داگیرکردنی کەرکووک لە ۱٦ـی ئۆکتۆبەر بۆشایی گەورەی ئەمنی لە شارەکە دروست بووە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە سه‌ر شه‌قامى رێگاى به‌غدا، كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى كه‌ركووك، دوو ته‌قينه‌وه رووياندا و به هۆيانه‌وه هه‌شت كه‌س بريندار بوون.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له شاره‌كه، به سايتى شه‌فه‌ق نيوزى رايگه‌ياند، ره‌وشى ته‌ندرووستى دووان له برينداره‌كان ناجێگيره.
سەرچاوە ئەمنیەکە له كه‌ركووك رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و دوو ته‌قينه‌وه‌كه روويانداوه و هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌يشتوونه‌ته شوێنى ته‌قينه‌وه‌كان و رێككارى ئه‌منى گيراوه‌ته به‌ر.