ئیتلاعات له‌ سنورى سلێمانی كه‌وتۆته گیانی چالاكان و سیاسه‌توانانی رۆژهه‌لاتی كوردستان

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی و كاردی حزبه‌كانی رۆژهه‌لاتی كوردستان له‌ سنوری سلێمانی تیرۆر كران, چالاکێکی تری سیاسی کە هاوکات ئەندامی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوێکی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ بووە، بە گوللە تیرۆر کرا و داواش لە دامەزراوە ئەمنییەکانی سلێمانی دەکرێ، تاوانباران ئاشکرا بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کاتژمێر (١١)ی شەوی ڕابردوو (١٧ لەسەر ١٨ی تەمووزی ٢٠١٨)، تەرمی ئیقبال مورادی لە نزیک چەمی پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی دۆزراوەتەوە و ناسراوەتەوە کە جێگەی ٧ فیشەک بەسەر جەستەیەوە بووە.

پێشتر لە ٢٠٠٨ ئیقبال مورادی جارێکی دیکەش لە نزیک شاری پێنجوێن کرابووە ئامانجی کردەوەی تیرۆریستی و دوای برینداربوونی، لە نەخۆشخانە لە مردن ڕزگار کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرخۆشی و پەژارەی خۆی لەسەر تیرۆر و گیان لەدەستدانی ئەم چالاکە دووپات کردووەتەوە و تیرۆرکردنەکەی شەرمەزار کردووە، هاوکات لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، داوایان لە لایەنە ئەمنی و پەیوەندیدارەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کردووە کە سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانن، “دەست و پێوەندەکانی ئەم تاوانە بدۆزرێتەوە و دادگاییان بکات”.

ئیقباڵ مورادی، باوکی زانیار مورادی، بەندکراوی سیاسییە کە بە سێدارە سزا دراوە و هاوکات مامی لوقمان مورادییە کە ئەویش سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
عه‌لی حسێن چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ سلێمانی به‌ خواكوڕك ی گوت ئیتلاعات ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌توانێت له‌ سلێمانی بیكات كێی مه‌به‌ستی بوو ده‌یكوژێت, ئێستا كه‌وتۆته‌ گیانی چالاكان و سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

Back to top button