وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕەخنە لە عێراق دەگرێ و مامه‌له‌ به‌ مرۆڤ ده‌كرێت

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ فه‌توایه‌كی دینی حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زرا, له‌ ئێستادا به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدان, ئه‌و میلیشیایه‌ به‌رده‌وامی له‌ هه‌وڵی زیاد كردنی چه‌كدارانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ منداڵان ده‌خاته‌ نێو ریزه‌كانی, له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا, ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەتوندی ڕەخنەی لە حكوومەتی عێراق گرت بەوەی ڕێگری لە دیاردەكانی بازرگانیكردن بەمرۆڤ و چەكداركردنی منداڵان ناكات.

راپۆرتێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی بازرگانیكردن بەمرۆڤەوە لە سەرجەم وڵاتانی جیهاندا، تێیدا ڕەخنە لە عێراق گیراوە كە بەهیچ شێوەیەك پابەندی ڕێنماییە مرۆییەكان نەبووە و ڕێگری لە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی نەكردووە كە چیتر منداڵان لە شەڕەكاندا بەكار نەهێنن و چەكداریان نەكەن.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە “عێراق هێشتا لە ئاستی دووەمی چاودێریكردندایە بۆ دووەمین ساڵ، ئەگەرچی حكوومەتی عێراق قوربانییەكانی بازرگانیكردن بەمرۆڤی دەستنیشان كردووە، بەڵام كەموكورتی زۆر لە لایەنی جێبەجێكاریەوە هەیە و حكوومەتی وڵاتەكە نەیتوانیوە ڕێگری لەم دیاردەیە بكات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێ حكوومەتی عێراق لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەم میلیشیایانەی حەشدی شەعبی نەكردووە كە منداڵیان كردووەتە چەكداری خۆیان. لە كاتێكدا حكوومەتی عێراق ئەم میلیشیایانە بەبەشێك لە هێزە چەكدارە فەرمیەكانی خۆی دەزانێت.

Back to top button