كۆتایی سه‌رده‌می قوتابخانه‌ی ئه‌نتی پارتی
رێكان سه‌باح
پرۆسه‌ی گه‌وجاندن و ناحهقكردنی حه‌ق و تاوانبار كردنی بێ تاوان، بهجاشكردنی شۆره‌شگێر، بهگیڤاراناساندنی جاش و چه‌ندانی تر كه له‌زه‌مه‌نی ئیمه‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه‌دا به‌ناوی ” سیاسه‌تی ئۆپزسیۆن و میدیایی به‌ناو ئه‌هلی و كه‌سایه‌تی به‌ناو سه‌ربه‌خۆ، ده‌سته‌واژه‌كانی تر” و نه‌یاری سیاسی و به‌كار هێنانی دهستهواژوی ره‌خنه‌گرتن و خسته رووی كه‌م و كوریه‌كان و دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی، چه‌ندانی تر، له رووی میدیایی و سیاسی دا به‌رچاو و به‌رگوێمان كه‌وتووه، به‌ڵام له‌بنه‌ره‌تدا كۆی ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ی كه له‌وڵاتێكی پێشكه‌وتوو دا هه‌بووه به‌مانا و روانگه‌ی خۆیه‌وه، له‌وڵاتی ئێمه‌دا به‌مانا و پێناسه‌ی ناوه‌رۆكی خۆیدا به‌واتا نه‌بووه، له ناخێكی رقدار و شه‌خسی دا به سیسته‌م بووه، سیسته‌مه‌كه‌ش له چوارچێوه‌ی دهستهواژیهكی سیاسی له فه‌رهه‌نگی وڵاتی ئێمه‌دا به‌ناوی ( ئه‌نتی پارتی) پێناسه بووه”.
تا رۆژه ره‌شه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه له‌رووی مانا و روانگه‌ی سیاسی دا كۆتایی هێنان بوو، به‌هه‌موو گوتارێكی سیاسی كه خۆی له پشتی كۆمه‌ڵێك ده‌مامكدا حه‌شار دابوو ئێستا ره‌پ بۆی وه‌ستاوه ، هیچ واتایه‌كی بۆ گوتاری سیاسی خۆی نه‌هێشتۆته‌وه، هیچ وتایهكیشی بۆ بوونیان له گۆره‌پانی سیاسی نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام كاردانه‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كانی له‌رووی سیاسیه‌وه، به‌واتایی ئه‌وه دێت چه‌ند له چه‌قی جه‌ماوه‌ركه‌ی دا ره‌د ده‌كرێنه‌وه، ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت و پێناسه ده‌كرێت، چونكه بوونی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌سه‌رو به‌ندی مقاوه‌مه‌ی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌وه‌ی و خواستی سه‌ربه‌خۆی دا بووه، رووداوێكی ره‌شی مێژووی كه ئه‌مه‌ش هیچ واتایه‌كی بۆ بوونی ” گوتاری به‌رگری له خه‌ڵك له‌ژێر ناوی ” نه‌ته‌وه‌ی و مرۆیی و دیموكراسی و پارێزگاری له‌مافه‌كانی خه‌ڵك نه‌هێشته‌وه”، به‌واتایی ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی پرسیارێك ده‌بێته‌وه كه( تۆ شارێكت به‌خه‌ڵك و خاكه‌وه فرۆشتووه)، چ شهرمهێنهرێكه باس له دیموكراسی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵ و نه‌ته‌وه‌ی و هاوڵاتی بوون ده‌كه‌یت، بۆیه به‌ره‌ی ئه‌نتی پارتی له‌گوتاردا لهمردوێكی زیندوو نه‌بوه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ره‌شه‌بای ته‌زویر و ساخته‌كاری و كرینی ئیراده‌ی خه‌ڵك، ئه‌م تارمایهیه كه ده‌چێته خانه‌ی “لای لایایه كردن” بۆ منداڵێكی مردوو و دانیشتنه له چاوه‌روانی ئاسن كوتیندا، بۆیه ده‌بێت ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م خیانه‌ته پێناسه بكرێت”.
له 12ی 5ی 2018 رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ته‌واوی هه‌ڵگری گوتاری ( ئه‌نتی پارتی) كه‌وتنه ژێر لێشاوی رقی خه‌ڵك و ده‌ركه‌وتنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له بوونی ئه‌و حزبانه‌ی كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر دا بێ زمان بۆی دانیشتوون و به‌حه‌زی ئه‌نتی پارتیانهوه، له چاوه‌روانی مه‌رگی كوردستان بوون، رێك له 12ی 5ی ئه‌مساڵ له سلێمانی دهرئهنجامهكانمان بینی، كه خه‌ڵك ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بوون، رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵك له سلێمانی بێ ته‌زویر، له سه‌دا 35 تێپه‌ری نه‌كرد، ئه‌مه‌ش به‌ئاشكرا ده‌ركه‌وت، كه په‌یتا په‌یتا كۆتایی گوتاری پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نتی پارتیه‌كان ده‌ركه‌وتووه، له مه‌رگدایه و توانای جوڵه‌كردنی نه‌ماوه، ئه‌مه‌شه وا ده‌كات له ئێستادا هیچ مه‌ترسیه‌ك سیاسی و میدیایی له سلێمانی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی نه‌بینرێت، چونكه هێزی سیاسی له سلێمانی دا پێناسه‌ی ته‌زویر و ساخته‌كاری ئیراده‌ی خه‌ڵك و چه‌واشه‌كاری ده‌كات، ئه‌م هێزه‌ی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر نیه كه به پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری دا به‌رده‌وام مه‌ترسی بێت، بۆیه له‌ئێستادا قوتابخانه‌ی ئه‌نتی پارتی له‌دابه‌ش بوون و ئاشكرا بونی فهزاحهتهكانی خۆی دایه، توانای مانه‌وه‌ی نه‌ماوه، رۆژانه زه‌نگی مه‌رگی به‌رگوێ ده‌كه‌وێت”.