یه‌كێتی: به‌ره‌ی توركمانی له‌رێگای توركیاوه 600 ئه‌ندامی خۆی پڕ چه‌ك كردووه له‌كه‌ركووك
پاش خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی ئه‌م شاره به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی به‌مه‌به‌ستی له‌بار بردنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌لایان یه‌كێتی نیشتمانی، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبه له كه‌ركووك ده‌لێـ” بەرەی تورکمانی بە هاوکاری تورکیا لە کەرکووک نزیکەی 600 ئەندامی خۆی پڕچەککردوون”.
خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له لێدوانێكدا له‌باره‌ی پرچه‌ككردنی 600 ئه‌ندامی به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركووك ده‌لێـ “بەرەی تورکمانی لە کەرکووک ناوی نزیکەی 600 ئەندامی خۆی تۆمارکردووە و بەهاوکاری تورکیا پڕچەککراون، گوتیشی، بەڵگەمان لەسەر پڕچەککردنی ئەو ئەندامانەی بەرەی تورکمانی لەبەردەستە و حکومەت و دەزگا هەواڵگرییەکانی عێراقمان لەوە ئاگادارکردوونەتەوە”.
دوایی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كه‌ركووكی به شاره هه‌ره ئارامه‌كه‌ی عێراق پێناسه كردوو و له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌میلیشیاكانی حشدی فرۆشت به مه‌به‌ستی رێگری كردن له‌سه‌ربه‌خۆی كوردستان، سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له نامه‌یه‌كدا سوپاسی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگریان كردووه له سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.
له ئێستاشدا ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی تری یه‌كێتی كه پێشتر به‌شانازیه‌وه باسی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ده‌كرد و ده‌گوت شاری كه‌ركووك ئارامه ده‌لێـ”ئەو چەکدارانە لە تورکیا مەشقی سەربازییان پێكراوە، چەكداركراون، لە نێوان 400 – 700 دۆلاریش مووچەیان لەلایەن توركیا بۆ دابینكراوە”.
شوان داودی ئه‌ندام په‌رله‌مانی خوڵی پێشووی یه‌كێتی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” لەكاتی مەشقكردنیشیان بەرپرسانی بەرەی توركمانی سەردانیان كردوون، ئێستاش بەناوی پاسەوانانی بارەگاكان لەسەر بارەگاكانی بەرەی توركمانی لە كەركووك دابەشكراون”.