پاش رفاندنی له‌لایان چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه، ته‌رمه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه دۆزرایه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی هاونیشتمانیه‌كی خه‌ڵكی پیرداود له ده‌شتی قه‌راج له‌لایان كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو ده‌رفێنرێت، به‌یانی ئه‌مرۆ به‌كوژراوی ته‌رمه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ركی ماڵه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، برایه‌كی ده‌لێـ”بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-7-2018 تەرمی براکەم کە ماوەی چەند كاتژمێرێك بوو رفێندرابوو، لەبەردەم ماڵەکەی فڕێدراوە”.
سۆران عومه‌ر برای ئه‌و گه‌نجه‌ی كه له‌لایان چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه رفینرا و دوایش ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه، ده‌لێـ” براكه‌ی له‌لایان چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو رفێنراوه و پاشان له به‌رده‌م ده‌رگه‌ی ماڵه‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌لێـ”ئەگەری زۆرە ئەو چەكدارانەی ئەو هاونیشتمانییەیان رفاندبوو سەر بەداعش بن، چونكە هێشتا بوونیان لەو سنوورەكە بەشێوازی پەرتەوازەیی هەر ماوە و رەنگە هەر ئەوانیش کوشتبێتیان”.