خۆپێشاندانی به‌یانی كۆتایی هێنانه به عێراق
میدیا عێراقیه‌كانی بانگه‌شه‌ی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری عێراق به كۆتایی ده‌وڵه‌تی عێراق پێناسه ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن بانگه‌شه‌كان بۆ خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری عێراق، خاو بكه‌نه‌وه”.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بانگه‌شه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری ده‌ستی پێكردووه بۆ خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، میدیا عێراقهیهكانیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خۆپێشاندانه‌كانی به‌یانی كۆتایی هێنانی به ده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراق”.
بانگه‌شه‌كه له دوو رۆژی رابردوو ده‌ستی پێكردووه، بۆ رۆژی هه‌ینی له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، چونكه رۆژانی هه‌ینی له عێراقدا به باشترین كات داده‌نێن بۆ خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری میدیا عێراقیه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خۆپێشاندانه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌وه‌نده به‌رفره‌وان ده‌بێت ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆتایی به‌ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی عێراق بهێنێت”،