ئێران ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌ی بازرگانانی سلێمانی داده‌گرێت

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، ئێران ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ر پاره‌ی كۆمه‌ڵێك بازرگانی سلێمانی، پاره‌یه‌كی زۆری له‌رێگای بازرگانه‌كانی بلۆك كردووه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند به‌ناوی بازرگانی چه‌ند كه‌سێك هاتوونه‌ بۆ سلێمانی كه‌ به‌ناوی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ ماوه‌ی رابردوو كاریان كردووه‌، پاشان متمانه‌یان دروست كردووه‌ له‌ ئێستادا ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پاره‌ی گروپێكی بازرگانی سلێمانی، بازرگانه‌كانیش ده‌لێن ده‌چین بۆ كونسولی ئێران له‌ سلێمانی، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وڵامێكمان پێنادرێته‌وه‌، كه‌ باوه‌رمان پێ بكات”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێـ” ئه‌م پاره‌یه‌ راسته‌ له‌ژێر ناوی بازرگان له‌ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه‌، به‌ڵام بابه‌تێكی سیاسیه‌كه‌ ئێران ئێستا دۆخی ئابووری خراپه‌ و ده‌یه‌وێت پاره‌ له‌ سلێمانی راكێشێت، پاره‌ی بازرگانه‌كانی سلێمانی بلۆك بكات”.

Back to top button