وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دووشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستانی به‌ڕێده‌كه‌وێت
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌ج وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه 23ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعوودیه به‌ڕێ ده‌كه‌وێت.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم ئاشكرایكرد، كاروانی حاجیان له كوردستانه‌وه به‌ره‌و سعوودیه بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و دوا كاروانیان له رۆژی 7ی ئاب به‌ڕێ ده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی، “گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌نجامده‌درێن” و له‌باره‌ی ژماه‌ی حاجیانی ئه‌مساڵیشه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “ئه‌مساڵ 5 هه‌زار و 496 حاجی له هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه ده‌كه‌ن”.
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، “وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ته‌واوی رێككار و ئاماده‌كارییه‌كی ته‌ندرووستی و ئیداری بۆ حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له سعوودیه كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی ره‌وانه‌ی شاری مه‌دینه كردووه، بۆئه‌وه‌ی پێشوازی له حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بكات”، گوتیشی، “به به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق له په‌یوه‌ندیداین”.
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوتی، “بۆ ئه‌مساڵ بڕی 4100 دۆلار بۆ خه‌رجی هه‌ر حاجیێك پێویسته و ئه‌و بڕه‌ش له سه‌رانسه‌ری عێراق به یه‌كسانی دیاریكراوه”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “زۆربوونی خه‌رجی حاجیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه پشكی عێراق له ژماره‌ی حاجیان زیاد بووه، كه ئه‌مساڵ ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان 1000 حاجی زیاتر بووه”.