تا ئێستا سوودەکانى سابوونى ڕەقیتان زانیوه‌ بۆچی باشه‌.؟

کۆمەڵێک پاکژکەرەوە و سابوون وێڕاى پاکژکردنەوەکەیان بە پێچەوانەى زۆرێک لە هاوجۆرەکانیەوە بە دۆستى پێست و قژ دادەنرێن، یەکێک لەوانەش سابوونى رەقیە.”

سابوونى رەقى کە پێکهاتەکەى زۆربەى سروشتیە و گەلێک سوودى بۆ پێست و قژ دەبێت و پسپۆرانى تەندروستى و جوانکارى جەخت لەسە بەکارهێنانى دەکەنەوە.

سوده‌ گرنگه‌كانیشی بریتین له‌:-

-خانەکانى پێست دەبوژێنێتەوە و گەنجترى دەکاتەوە. و پرۆسەى چرچبوونى پێست دوا دەخات.

-تاڵە قژەکان بەهێز دەکات و خانەکانى دەبۆژێنێتەوە و رێگرى لە قژهەڵوەرین دەکات.

– پێستى جەستە لە بۆنى ناخۆش رزگار دەکات و خانەکانى پێست دەکاتەوە و بەمەش پرۆسەى عارەقکردنەوە و کردنە دەرەوەى ژەهر لە پێستەوە ئاسان دەبێت.

– پێست تووشى هەستیارو حەساسیەت ناکات. و ئەو ناوچانەى پێست تووشى ڕەشبوون دەبنەوە لەم گرفتە رزگار دەکات.

– بۆ چارەسەرى زیپکە بەسوودە و رێگرى لە دروستبوونی دەکات.

– بۆ کرێشى قژ بەسوودە و چارەسەرى دەکات .

– ناهێلێت قژ تووشى سپى بوون و پیربوونى ناوادەى قژ دەکات.

ئەم سابوونە لەبەر ئەوەى بە زۆرى لە سووریا و بە تایبەتى تریش لە شارى رەقە بەرهەم دەهێنرێت بە سابوونى رەقى ناسراوە.

Back to top button