كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما له پارێزگاكانی هه‌رێمی دابه‌زینێكی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ببینن.”
وه‌ك ده‌سته‌ی كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی پێكردووه، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه پله‌كانی گه‌رما له پارێزگاكانی هه‌رێم له‌نێوان 39 بۆ 43 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
به‌گویره‌ی پێشبینییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له پارێزگای سلێمانی 39 پله، له پارێزگای هه‌ولێر 41 پله، له پارێزگای دهۆك 40 پله و له پارێزگای كه‌ركووك 43 پله‌ی سه‌دی بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا پله‌كانی گه‌رما له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رووی 43 پله‌ی سه‌دی بوو.