ھۆکارەکانی دروست بوونی برینی ناو دەم چیه‌.؟ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی.

برینی ناودەم بە هۆکاری هەمەجۆر دروست دەبێت، برین لە ڕووپۆشی ناوەوەی دەمدا دروستدەبێت، هەندێک جار زمان و پوکیش دەگرێتەوە، برینەکە لە شێوەی بڵقی سپیدایە و ئازارێکی زۆری هەیە بەتایبەت لە کاتی خۆراک خواردندا.”

برینی ناو دەم هەندێک جار بەهۆی بەکارهێنانی فڵچەی ددان شۆردنی نەگونجاو یان فڵچەی ڕەق دروست دەبێت و هەندێک جاریش بەهۆی خواردنی زۆر گەرم ناو دەم توشی برین دەبێت.

هەروەها کەمی ماددەی کانزای ئاسن و ڤیتامینەکان هۆکارە بۆ توشبوونی دەم بە برین، یاخود گۆڕانکاری ئاستی ھۆڕمۆنەکان لە لەشدا بەتایبەتی لە خانماندا پێش سوڕی مانگانە.

پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بە هۆکارێکیسەرەکی دادەندرێت بۆ برینداربوونی بەشی ناوەوەی دەم یاخود توشبوون بە هەوکردن.

چۆنیەتی چارەسەركردنی:-

یەكەم: پارچە بەفرێكی بچووك بخەرە سەر شوێنی برینەكە، بۆ كەمكردنەوەی برینەكە و نەهێشتنی ئازارەكەی.

دووەم: دەمت بە ئاو و خوێ بشۆ، ئەمە دەبێتە هۆی لەناوچوونی بەكتریا و ڤایرۆسەكان، بەمەش دەم پاك دەبێتەوە و برینەكە وردە وردە كەم دەبێتەوە و نامێنێت.

سێیەم: شیر، پارچە لۆكەیەك بە شیر تەڕ بكەن و بیدەن لە شوێنی برینەكە با پێنج خولەك پێیەوە بمێنێتەوە، ئەمە كاریكەری سیحری دەبێت بۆ لەناوبردنی برینەكە.

چوارەم: سركەی سێو، بەهێزترین رێگەیە بۆ لەناوبردنی برینی ناو دەم و هەوكردن و بەكتریا و ڤایرۆس و سەرجەم مادە زیانبەخشەكانی ناو دەمیش لەناو دەات.

Back to top button