زێر باشه یان زیو.؟ كامیان بپۆشین.؟ زیانهكان و خراپی زێر چیه بۆ مرۆڤ.؟
له نوێنترین توێژینهوه دهركهوتووه كه ئەو كەسانەی خشڵی ئاڵتون بەكاردەهێنن ئەوە ئەگەری توشبونیان بەخەمۆكی زیاتر دهبێت و پێویسته خۆیان بپارێزن.”
لهو بارهوه زاناكان لەزانكۆی (كارلتون)ی كەنەدی ئەوەیان ئاشكرا كرد.” كه بەكارهێنانی ئەو ئێكسسوارانەی خانمان كە لەكانزای گرانبەها دروستكراون ئەوە هۆكار دەبێت بۆ دروستبونی هەستی ناخۆش و نائارامی دەرونی بۆ ئەو كەسەی كەبەكاریدەهێنێت.
ئەم توێژینەوەیە لەسەر ژمارەیەك خۆبەخش ئەنجامدرا و ئەنجامی توێژینەوەكە بەو شێوەیە یبوو ئەو كەسانەی كە خشڵی گرانبەها دەكەن بەخۆیانەوە لەڕوی دەرونیەوە نائارامترن لەچاو ئەو خانمانەی كە خشڵی قورس و گرانبەها بەكار ناهێنن.
لەتوێژینەوەكەشدا ئەوە هاتوە كە بەكارهێنانی خشڵی ئاڵتون دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ووزە و توانای كەسی بەكارهێنەر ،بۆئەوەش توێژرەوەكان ڕێنموی ئەو كەسانەدەكەن كە ئارەزوی بەكارهێنانی خشڵ دەكەن ئەوە بەدرێژای ڕۆژ بەكارینەهێنن و شەوانەش ئەم خشڵانە لەخۆیان بكەنەوە .
هاوكات لەتوێژینەوەكەشدا ئەوە هاتوە كانزای زیوو هیچ كاریگەریەكی خراپ لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست ناكات چونكە ئەم كانزایە هۆكار دەبێت بۆ هێوركردنەوەی دەرونی مرۆڤ و وەك ئاڵتون زیانی نیە.”
س:RT