ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانی عێراقین.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقه‌وه و ده‌ڵێت.” واشنتۆن پشتگیری له مافی ره‌وای گه‌لی عێراق بۆ سازكردنی خۆپیشاندانی ئاشتیانه ده‌كات.”
(هێزه‌ر ناوێرت) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق گوتی.” ئێمه پشتگیری له مافی خه‌ڵك بۆ سازكردنی خۆپیشاندانی ئاشتیانه ده‌كه‌ین”، گوتیشی: “بێگومان ئێمه له‌وه‌ش تێده‌گه‌ین كه بڕینی كاره‌با و نه‌بوونی سووته‌مه‌نی دۆخی سه‌خت بۆ خه‌ڵكی درووست ده‌كه‌ن”.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه.” كه حكوومه‌تی عێراقی گوتبووی مافی هاووڵاتیان له خۆپیشاندانه‌كاندا له‌به‌رچاو ده‌گرێت و دووپاتیكردبووه‌وه، كه هه‌وڵی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ركردن و جێبه‌جێكردنی كێشه و داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران ده‌دات، له‌وانه‌ش چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی كاره‌با و كردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێن.” ماوه‌ی هه‌فته زیاتر خۆپیشاندانه‌كان له چه‌ندین شاری عێراق به‌رده‌وامه و تا دێت دۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌بێت و ئه‌مڕۆش خۆپیشاندانی ملیۆنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.”