به‌رپرسێكی گۆڕان :له‌شاری سلێمانیدا كوشتن و تیرۆر له حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده
ڕووداوی کوشتن و تیرۆرکردن چه‌ته‌گه‌ری بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر له شاری سلێمانی بووه‌ته دیارده‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ناتوانن ئاسایش و ئارامی بۆ شاری سلێمانی بگێرنه‌وه زۆرجار بۆخۆشیان ده‌كه‌ونه به‌رهێرش و په‌لاماردان گروپێكی مافیایی كه ئارامی هاوڵاتیانیان تێكداوه .
محەمەد وەھاب، بڕیاردەری لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند: ”بابەتی کوشتن و تیرۆر لە سنوورەکەدا لە حاڵەتەوە بووە بە دیاردە، ھەرچەندە ھێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە ئەزموونن، بەڵام ئەمە نابێت“.
بڕیاردەری لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت:”ھێزەکان وەک پێویست ناتوانن بەدواداچوون بۆ سەرجەم شوێنەکانی پارێزگای سلێمانی بکەن، بەدیاریکراویش لەبەر کەمیی میلاکە، ئەوەش دڵەڕاوکێی لەلای ھاووڵاتییان دروست کردووە“.
محه‌مه‌د وه‌هاب دەشڵێت: ”بەدەر لە کوشتن و تیرۆرکردن، ئێستا دیاردەی دزی کردنیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی ھەیە، بۆ ئەوەش ئێمە یاداشتمان داوەتە سەرۆکایەتی ئەنجومەن بۆ ئەوەی لایەنە پەیوەندی دارەکان و لێژنەی ئەمنی پارێزگا بۆ بنەبڕکردنی ڕابسپێردرێن“.
محه‌مه‌د وه‌هاب بڕیاردەری لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گووتیشی:”ئەگەر پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی مەبەستیان بێت، ئەوا دەتوانن لە زووترین کاتدا بکوژان ئاشکرا بکەن، چونکە پێنجوێن شارێکی بچووکە و زۆرینەی شوێنەکانیشی کامێرای چاودێری تێدایە“.