پیاز وه‌كو چاره‌سه‌رێكی سروشتی بۆ سوڕی خوێن به‌كاربێنه‌

خواكوڕك

پیاز یەكێكە لەو پێكهاتە خۆراكیانەی كە پزیشكان چێشتخانەی ماڵەكان بەبێ بوونی پیاز بە ناتەندروست پێناسە دەكەن، چونكە سوودەكانی گەلێ زۆرن و تام و چێژێكی تایبەتیش بە زۆربەی خواردنەكان دەدەن.

لە پێكهاتەكەیدا ئاسن و كالیسیۆم و گۆگرد و ڤیتامینە جۆراوجۆرەكان و دژە ئۆكسیدی بەهێز بوونی هەیە، كە یارمەتی جەستە دەدات بۆ پاكبوونەوەی لە ژەهر و مادە زیانبەخشەكان. جگەلەوە خوێن و پێستی مرۆڤ پاك دەكاتەوە و دژی دروستبوونی خانەی شێرپەنجەییە و هەوكردن لە ئەندامەكانی جەستە لەناو دەبات و زۆر كاریگەرە، بەڵام رەنگە زۆرێكتان سوودی پیاز نەزانن كاتێك لەسەر ملی مرۆڤ دادەنرێت و چی بەسەر جەستە دەهێنێت.

پزیشكان لە توێژینەوەیەكدا گەیشتنە ئەو باوەڕەی كە دانانی پیاز لەسەر پشتەوەی مل، دەبیچتە هۆی پاراستنی دڵ و سوڕی خوێن و نەهێشتنی پەستانی خوێن و لەناوبردنی ئۆكسیدە زیانبەخشەكان. هاوكات بەهۆی بوونی مادەی “روتین” كە لە نێو پیازدا بوونی هەیە، رێگر دەبێ لە مەیین و بەستنی خوێن، كێشەكانی غودەی دەرەقیش ناهێڵیت و ئیش و ئازاری شان و ملیش له‌ناو ده‌بات و  زۆر سوودبەخشە.

بۆیە شەوان چەند قاشێك پیازی سوور كە بەهێزترە لە جۆرەكانی تری پیاز لەسەر گەروو یان بەشی پشتەوەی ملتان بە ملپێچێك ببەستن و بەمەش هەموو ئەو سوودانەتان پێ دەگات.

Back to top button