مهرجهعێكی شیعی هۆشداری له بارهی خۆپیشاندانهكانی عێراقهوه ئهدات
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی تەموزی ٢٠١٨ مودەڕیسی رەخنەی لە لاوازی ئەدای بەرپرسان گرت لەڕووی دابینكردنی خزمەتگوزاری و گوتی “دواخستنی بێ پاساوی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، رەنگە دەرگاكانی دۆزەخ لەسەر عێراق بكاتەوە”.
محەممەد تەقی مودەڕیسی، مەرجەعی ئایینی دیاری شیعەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: “رووداوەكانی ئەمدواییە بوونی بۆشایی پەیوەندی نێوان گەل و ئەو دەزگایانەی دابینكردنی خزمەتگوزارییان لە ئەستۆیە دەرخست، ئەو بۆشاییانەش رێگەی بە هەندێك كەسدا لاوازی خزمەتگوزارییەكان بۆ كردەوەی نەویستراو و ناشارستانی بقۆزێتەوە”.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بە سازانی نێوان پێكهاتەكان و لایەنەكان كردووەتەوە بە دانانی سنوورێك بۆ داواكاری زۆر و رازی بوون بە چارەسەرە ناوەندییەكان.
خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەكی باشوری عێراق درێژەی هەیەو بەڵێنەكانی حكومەت توڕەیی خەڵكی ناڕازی دانامركێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەی هەوڵەكانی حكومەت بەردەوامە بۆ سەركوتكردنو كۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەكان، هاوكات فشارو ناڕەزاییەكان بێهودە نەبوونو گۆڕانكارییان دروستكردووە.