توێژه‌رێكی بواری ئاینیی سێ هۆكار بۆچوونه‌ ناو ڕێكخراوه‌ تێرۆریستییه‌كان دیاری ده‌كات

یونس ڕاوی، توێژەری ئیسلامی لە لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی لەو هۆکارانە ده‌كات کە وا لە گەنجان ئەکات بڕۆنە ناو ڕێکخراوە تیرۆیستییەکان.

یونس ڕاوی، توێژەری ئیسلامی ڕایگه‌یاند:” نەزانی و نەخوێندەواری هۆکاری یەکەمە و وا لە گەنجان ئەکات لەگەڵ بیستنی چەند دەقێکی ئاینی کە لە مانای خۆیان دەرهێنراون، بۆچوونی توندڕەوی وەرئەگرن”.

توێژه‌ره‌ ئاینییه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند:” کە تێگەشتنی ئوسوڵی بۆ ئاین تێگەشتنێکی تووندڕەوانە لای گەنجان درووست ئەکات و پێویستە عەقڵ لە پێش دەقە ئاینییەکانەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

هەروەها یونس ڕاوی گوتیشی: کە بێکاری هۆکاری سێهەمە و وا لە گەنجان ئەکات پەیوەندی بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە بکەن.

یونس ڕاوی باسیشی لەوە کرد گەر ئەم هۆکارانە بنەبڕنەکرێن ئەوا ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەردەوامییان ئەبێت و لە فۆرم و شێوازی تردا دیسان لەدایک ئەبنەوە.

Back to top button