به‌رشه‌لۆنه‌ چاوی له‌سه‌ر ئه‌م یاریزانه‌ به‌ ئه‌زموونه‌ی به‌رازیل هه‌ڵناگرێت.

رۆژنامه‌یه‌كی ئینگلیزی بڵاویكردۆته‌وه‌.” كه‌ یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بۆندێكی دیكە ئاراستەی یانەی چێڵسی دەكات لەپێناو دەستكەوتنی تواناكانی ویلیانی بەرازیلی”.

تۆڕی هەواڵی (سكای سپۆرت)ـی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە.” كه‌ یانەی بەرشلۆنە 3م بۆند ئاراستەی یانەی چێڵسی دەكات ، بۆ ئەوەی درێسی سور و شین بە ویلیان بپۆشێت”.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت : ” لەدوو جاری رابردوو یانەی چێڵسی بۆندی بەرشلۆنەی رەتكردۆتەوە ، بەڵام ئەمجارە بۆندی سێیەم بڕەكەی دەگاتە (55) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی”.

ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ.” كه‌ راهێنه‌ر ڤاڵڤێردی زۆر سەرسامە بەو یاریزانەو داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن و ئەم یاریزانە ئامانجی یەکەمی ئەو راهێنەرەیە.

Back to top button