هه‌نجیر له‌م وه‌رزه‌ پاشای میوه‌كانه‌ 20 سودی زۆر تایبه‌تی بزانه‌.

هەنجیر میوەیەكی هاوینەیە، چەند رەنگ و جۆرێكی هەیە، هەریەكەیان كۆمەڵێك سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.”

هه‌نجیر ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پێكهاته‌ و ڤیتامینه‌ جۆربه‌ جۆره‌كانی تێدایه‌ كه‌ چارسه‌ره‌ بۆ زۆرێك له‌ نه‌خۆشیه‌كان، هه‌نجیر پێكهاته‌ی پۆتاسیۆمی زۆری تێدایه‌ كه‌ ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلین له‌ خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها یارمه‌تی نه‌خۆشی شه‌كره‌ش ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌ی زۆری له‌ كالسیۆم تێدایه‌ یارمه‌تی به‌هێز كردنی ئێسكه‌كانی جه‌سته‌ش ده‌دات ، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی قوڕگ و دابه‌زینی كێشیش ده‌دات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كێشه‌كانی گه‌ده‌ ناهێڵێ.”

20 سودی زۆر تایبه‌تی هه‌نجیر كه‌ بریتین له‌:-

1. بۆ هێور كردنەوەی مێشك و نیگەرانی بە كاردێت.
2. گورچیلەكان چاڵاك دەكات.
3. سووڕی خوێن بە هێز دەكات.
4. ڕێگە نادات ئاو لە ناو دڵ و سییەكان و لەشدا گردبێتەوە.
5. خوێن بەربوون ڕادەگرێت.
6. هەنجیر یارمەتی هەرس كردن دەدات.
7. هێزو توانایەكی باش دەدات بەلەش بە تایبەتی وەرزشكاران.
8. گرفتی سەرمابوون و هەڵامەت ناهێڵێت.
9. شیری هەنجیری پێنەگەییو بەكاردێت بۆ لابردنی بالووكە ئەویش بە دانانی لەسەر بالوكەكە.
10. بۆ كەمكردنەوەی غازاتی سك و كەمكردنەوەی كێشەكانی هەڵامەت بە كاردێت.
11. چارەسەری نەخۆشییەكانی خوێن و ملولەكان دەكات.
12. بەردو لم لەنێو گورچیلە لادەبات.
13. چارەسەری نەخۆشییەكانی سینگ و كۆكەو گرژبوونی بۆریچكەكانی هەواو هەوركردن دەكات.
14. چارەسەری نەخۆشییەكانی پێست دەكات.
15. نەرمكەرەوەیەو بۆ گەدەو بە سوودە بۆ ئافرەتی دووگیان.
16. ئەگەر لە پێش خواردن بخورێت هەرس ئاسان دەكات.
17. خواردنی هەنجیر بۆنی ناخۆشی زار ناهێڵێت.
18. خواردنی توێكڵی هەنجیری تازە تا نا هێڵێت.
19. خواردنی گوڵی هەنجیر ئازاری جومگەكان دەشكێنێ‌.
20. پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.
21. خواردنی هەنجیر لەگەڵ فستق و بادەم زەین و هۆش زیاد دەكات.

Back to top button