قاسم سوله‌یمانی پۆستێكی پێبه‌خشرا
میدیایی ئێرانی بڵاویكردووتهوه كه فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێرانى، پۆستى “خزمه‌تكاری ئارامگاى ئیمام عه‌لى كوڕى موساى ڕه‌زا”ى پێبه‌خشراوه.
هه‌روه‌ها میدیا ئێرانییه‌كان ئاشكرایان كردووه كه ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رپه‌رشتیارى ئارامگاكه له شارى مه‌شهه‌د ده‌كه‌وێته باكوورى خۆرهه‌ڵاتى ئێران، له‌یادی له‌دایكبوونى ئیمام ڕه‌زا، ئه‌و پۆسته‌ى به قاسم سولێمانى، داوه.
قاسم سولێمانى، یه‌كێكه له‌سه‌ركرده باڵاكانى ئێران، كه ڕاسپێردراوه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران له عێراق و سووریا و لوبنان و یه‌مه‌ن.