به‌شار ئه‌سه‌د هه‌موو شتێكی له‌باره‌ی په‌یه‌ده ئاشكراكرد
خواكوڕك
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی رژێمی سوریا له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كه‌ی ئێنی روسی چه‌ند نهێنیه‌ك له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده و ئامانج و ستراتیژی په‌یه‌ده له سوریا ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌م له كورده‌كان داوای سیسته‌می فیدڕالیان كردووه له سوریا.
ئه‌سه‌د له چاوپێكه‌وتنه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه به ئاگاداری روسیا یارمه‌تی و چه‌ك و پێداویستیه‌كان بۆ كورده‌كان ره‌وانه ده‌كه‌ین و هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌كاركردنی ته‌واومان هه‌یه له‌گه‌ڵیان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێزه ده‌ره‌كیه‌كانی هاتوونه‌ته ناو سوریاوه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه ئه‌سه‌د ئاماژه به داواكاری كوردانی سوریا ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌شێكی كه‌می كورده‌كان داوای سیسته‌می فیدڕاڵی ده‌كه‌ن و به‌شه زۆره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه دانین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌حاله‌تی داواكاریه‌كی ئاوادا پێویسته داواكه‌یان بخرێته ریفراندۆمی سه‌رتاسه‌ری له سوریا و ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبێنی.
له‌باره‌ی دۆخی جیهان و ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێت، جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌ستی پێكردووه و به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و جه‌نگه له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه دبلۆماسیه‌ته‌كانی وڵاتانه‌وه به‌ڕیوه‌ده‌چێت و به‌شێكی كه‌میشی له رێگه‌ی جه‌نگه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، سوریا بۆته مه‌یدانی سه‌ره‌كی جه‌نگه‌كه و ئه‌مریكاشی تۆمه‌تباركرد به‌و كاره. داواشی له توركیا كرد كه رێز له پرۆتۆكۆڵ و یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان بگرێت و ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌و سنوور به‌زاندنه.
له‌باره روسیاشه‌وه ده‌ڵێت، لە ساڵی 2014دا هاوسەنگی شەڕ لە وڵاتەکەی لە بەرژەوەندی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان گۆڕا و هەربۆیەش حکومەتی سووریا بەشێوەیەکی فەرمی داوای لە رووسیا کرد بە رۆڵی کارای خۆی هەڵسێت و گوتیشی:” لە ماوەی 12 مانگی رابردوودا رووسیا یارمەتیدەرێکی گەورەی سوپای سووریا بووە”.