چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستڕێژی گولـله‌ له‌ باره‌گای ناوچه‌ی پارتی ده‌كرێت

لە شارۆچکەی چەمچەماڵ سەر بەپارێزگای سلێمانی، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دەستڕێژی گولـلەیان لە بارەگای ناوچەی چه‌مچه‌ماڵی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.

کادیرێکی لیژنه‌ی ناوچەی چەمچەماڵ ڕایگەیاند :”ئەمشەو لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلی نەناسراوەوە بەچەکی کڵاشینکۆف و چەکی دیکە دەستڕێژی گولـلە لە بارەگای ناوچەی چەمچەماڵی پارتی کراوە و زیاتر لە 19 فیشەک بەر بارەگاکەمان کەوتووە”.

كادێره‌كه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی “دەستڕێژی گولـله‌کان بۆ ئەوە بووە کە کادیرەکانی پارتی بکرێنە ئامانج، چونکە ئاڕاستەی دەستڕێژەکە بۆ ژووری کادیرەکانی پارتی بووە، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە”.

كادیرەكەی ناوچەی پارتی لە چەمچەماڵ گوتیشی:” ھێزەکانی پۆلیس ھاتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و قەوانی فیشەکەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە. هیواشی خواست ھێزەکانی پۆلیس ئەو چەکدارانە بدۆزنەوە، چونکە ناکرێ بەم شێوەیە تەقە لە بارەگای حزبێکی کوردی بکرێت”.

Back to top button