عوسمانی حاجی مهحمود دهستلهكاركێشانهوهی پیشكهش به جڤاتی نیشتیمانی گۆران كرد
دۆخی بزوتنهوهی گۆڕان ئاڵۆزه بهتایبهت دوای ئهوهی ئاشكرا بوو كه كوڕهكانی نهوشیروان مستهفا مانگانه ٢٥٠ههزار دۆلار له باڵی خیانهتكاری ١٦ی ئۆكتۆبهر وهردهگرن ،جموجۆڵهی كوڕهكانی نهوشیروان هۆكاری سهرهكییه بۆ توڕه بوونی زۆربهی سهركردهكانی گۆڕان وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە یەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ باڵی خیانهتكاری ١٦ی ئۆكتۆبهر لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان دهردهبڕن.
به پێی زانیارییهكانی ” خواكوڕك” عوسمانی حاجی مەحمود، دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان پێشكەشی جڤاتی نیشتمانی كردووە.
دوو سەرچاوەی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان كە لەبەر هەستیاری دۆخەكی ناو بزوتنەوەكە پێیان باش نەبوو ناویان بڵاوبكرێتەوە ئەمڕۆ ٢١ی تەموزی ٢٠١٨ بە” خواكوڕك”یان راگەیاند: عوسمانی حاجی مەحمود، دەست لەكاركێشانەوەی لە پۆستی ئەندامی خانەی راپەڕاندن، پێشكەشی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كردووە.
یەكێك لە سەرچاوەكان ئاشكراكرد، كە عوسمانی حاجی مەحمود زۆر لەمێژە دەستلەكاركێشانەوەكەی نوسیووە و لەبەر دۆخی ناوخۆی گۆڕان، پێشكەشكردنەكەی دواخستووە.
بزوتنەوەی گۆڕان لە چەقی بوون بە ناوەندی سیاسیەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پەڕی بێ توانای، بەجۆرێک ئێستا ناتوانێت بڕیارەکانی ناخۆی بزوتنەوەکەی یەکلای بکاتەوە نەوەک ببێت بە مەرجەعێک بۆ پرس و ڕاپێکردن ، لە ساڵی ٢٠٠٩، بزووتنەوەی گۆڕان بە فەرمی خۆی وەک پارتێکی نوێی سیاسی کە دژی گەندەڵی و حکوومی بنەماڵەیە ناساند، بەڵام ئەوەی ئێستا لەو بزووتنەوەیە دەبیندرێت رەنگە تەواو پێچەوانەی ئەو ئامانجانە بێت کە نەوشیروان مستەفای دامەزرێنەری كردنییه پاساو و لە یەکێتی جیا بویەوه.