پەرلەمانتاريكی جه‌هه‌په‌ پاش دووساڵ لەبەرچاوی میدیاكان ریشی تاشی

ئایتوغ ئاتج-ی پەرلەمانتاری پێشوی جەهەپە، پاش کۆتایی هاتنی باری نائاسایی کە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناو ڕیشی تاشی.

ئایتوغ ئاتج-ی پەرلەمانتاری پێشوی جەهەپە ده‌ڵێت: “لە دژی یاسای باری نائاسایی ڕیشم هێشتەوە و ماوەی ٧٢٩ ڕۆژە هیچ دەستکاریم نەکردووە”.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی جه‌هه‌په‌ گوتی: “لەماوەی ئەو دوو ساڵە درێژی ڕیشم گەیشتە ٣١ سانتیمەتر و هەندێ کەس پێیان دەوتم بابە نوئێل”.

ئایتوغ ئاتج-ی پەرلەمانتاری پێشوی جەهەپە،گووتیشی:” بووم بە خاوەنی ڕیکۆردی درێژترین مانگرتن لە پەرلەمانی تورکیا، بەڵام “خۆزگە ئەو ڕیکۆردە بەناوی منەوە نەبوایە”.

لەدوای کودەتای ١٥ی تەموزی ٢٠١٦، حکومەتی تورکیا باری نائاسایی لە وڵاتدا ڕاگەیاند و ماوەی دوو ساڵ بەردەوام بوو. دوێنێ ٢٠ی تەموزی ٢٠١٨ باری نائاسایی لە تورکیا هەڵگیرا پاش ئەوەی یاسای دژەتیرۆر گەیشتە پەرلەمان و جێگەی بڕیاری باری نائاسایی گرتەوە.

 

Back to top button