سه‌رتیپ وه‌یسی :هه‌تا یه‌كێتی ملكه‌چی خواسته‌كانی ئێران نه‌بوو خۆپیشاندانه‌كانی پارساڵ كۆنترۆڵ نه‌كرا
ده‌زگای دوا ڕۆژ یه‌كێكه له میدیا سێبه‌ره‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و له‌لایەن فاروقی مەلا مستەفای سەرۆكی كۆمپانیای ئاسیاسێل سەرپەرشتی دەكرێت .
سه‌رتیپ وه‌یسی نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسی ده‌زگای دوا ڕۆژ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك بابه‌تێكی له ژێر ناونیشانی ( له خۆپیشاندانه‌كانى پارساڵى سلێمانى چى ڕوویدا ؟) نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” له مانگى 12ه‌ى پارساڵ، كاتێك خۆپیشاندانه‌كان له سلێمانى ده‌ستیپێكرد، هه‌موویان وایانده‌زانى خۆپیشاندانه‌كه خۆرسكه، له‌كاتێكدا ئێران ویستى په‌یامێك به یه‌كێتى بدات و، بیهێنێته‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ى ڕاسته‌كه‌ى كه خۆى ده‌یویست”.
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت :” كاتێك یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان زانى خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستى ئێرانی له‌گه‌ڵدایه، به‌شێوه‌یه‌كى خێرا ماڵى مام جه‌لال و له نێویان قوباد تاڵه‌بانى و لاهور جه‌نگى، ژوورێكى عه‌مه‌لیاتیان پێكهێناو به سه‌رۆكایه‌تى وه‌ستا حه‌سه‌ن و د.خه‌سره‌و گوڵ،ئه‌و چه‌ند كاتژمیڕه‌دا یه‌كێتى له بارودۆخێكى زۆر خراپ‌دا بوو، پارتیش یه‌كێتى له‌و مه‌ترسیانه ئاگاداركرده‌وه، دواتر جگه له‌وه‌ى ده‌ستیانكرد به گرتنى خۆپیشانده‌ران به‌شێوه‌یه‌كى ڕه‌شبگیرى و هه‌ڕه‌مه‌كى، له هه‌مانكاتدا له‌ماوه‌ى ٤٨ كاتژمێردا ١٥ ئه‌فسه‌رى پله‌داریان له ئاسایشى سلێمانى ده‌ستگیركرد، كه‌سه‌رجه‌میان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بوو، به‌پێى زانیارییه‌كان ئاسایشى گشتى سلێمانى له‌لایه‌ن ئیتلاعاتى ئێرانه‌وه ئیختراق ( breakthrough ) كرابوو”.
سه‌رتیپ وه‌یسی كه‌ریم رۆژنامه‌نوسی ده‌زگای دوا ڕۆژ نوسیویه‌تی :یه‌كێتى هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا به‌ڵكو قوباد تاڵه‌بانى ڕاسپارد بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانى كۆببێته‌وه‌و به‌پێى زانیارییه‌كان ده‌وترێ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانى به قاسم سوله‌یمانى ده‌ڵێت ” چیتان له یه‌كێتى ده‌وێ؟”.
ئه‌وه‌ى ئه‌وكات له پارێزگاى سلێمانى ڕوویدا جۆرێك بوو له كوده‌تا، ئه‌و كۆنتڕۆڵكردنه‌ى ئاسایشى گشتیش له لایه‌ن ئێرانه‌وه، تاوه‌كو ئێستاش سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى تووشى شۆك كردووه، جگه له ماڵى مام جه‌لال و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى ئه‌و حزبه كه‌سى تر نازانێ چى ڕوویداوه؟ چى به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هات كه ئه‌فسه‌رى باڵابوون له ئاسایش و په‌یوه‌ندیشیان به ئیتلاعاتى ئێرانه‌وه هه‌بوو؟!
له كۆتایی بابه‌ته‌كه‌یدا له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك سه‌رتیپ وه‌یسی ده‌شڵێت: تاوه‌كو یه‌كێتى ملكه‌چى داوا‌و خواسته‌كانى ئێران نه‌بوو به‌ته‌واوى، نه‌توانرا كۆنترۆڵى بارودۆخه‌كه بكرێت، ئێران هه‌ركاتێك دۆسته‌كانى له‌سه‌ر رێگاى ئه‌و لاده‌ده‌ن و بارودۆخه‌كه‌ى به دڵ نابێت، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان گوێیان ڕاده‌كێشێت، ڕه‌نگه ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى ئێستا له باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق ڕووده‌ده‌ن، به‌شێكى په‌یوه‌ندى به ئێرانه‌وه هه‌بێت، چونكه هه‌تا ئێستاش به تایبه‌ت له دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ١٢ى ئایار، بارودۆخى عێراق به دڵى كۆمارى ئیسلامى ئێران نییه‌و پێیوایه لایه‌نه‌كان ملكه‌چى ئێران نه‌بوون.