ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی دۆخه‌كه‌ ده‌ته‌قێنێته‌وه‌

خواكوڕك

بڕیاره‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 15/9/2016 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د و سه‌ركرده‌كانی باڵی ده‌سترۆیشتوو به‌ڕێوه‌بچێت، ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتیش ئاگاداری بڕیاره‌كانی‌ نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنی شه‌وی نێوان كۆسره‌ت ره‌سوڵ و هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، هێرۆخان بریاری داوه‌ به‌بێ جێگرانی مام جه‌لال كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام بدات، راگه‌یاندنه‌كانی باڵی ده‌سترۆیشتووش ئاماژه‌ به‌ رێگه‌چاره‌یه‌كی له‌ناكاو ده‌كه‌ن.

راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی نزیك له‌ هێرۆخان، باسی به‌شداری پێكردنی مام جه‌لال ده‌كه‌ن له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجووه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌ه‌كه‌ شه‌رعیه‌تی ته‌واوی خۆی وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش كرا ئه‌وا به‌ته‌واوی بڕیاره‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ شه‌رعیه‌تی خۆیان وه‌رده‌گرن.

پێشتریش باڵی ناوه‌ندی بڕیار له‌ رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه‌ ئاگاداری باڵی ده‌سترۆیشتوویان كردۆته‌وه‌ كه‌ نابێت كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت تاوه‌كو كێشه‌كانی یه‌كێتی یه‌كلاده‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌رنا یه‌كێتی ده‌بێته‌ دوو له‌ت.

Back to top button