هێرۆ مردووه؟ یه‌كێتی زانیاری له‌و باره‌یه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵی كۆچی دوایی هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری تاڵه‌بانی بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه یه‌كێتی روونكردنهویهك بڵاو ده‌كاته‌وه، ده‌لێت ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی نیه و ره‌د دهكهینهو”.
ده‌نگۆی مردنی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌ركرده‌ی باڵی ده‌سترۆیشتووی یه‌كێتی بڵاو كراوه‌ته‌وه، له تۆڕه كۆمهلایهتهكان، له‌و باره‌یه‌وه مسته‌فا چاوره‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ده‌لێـ”دەنگۆی کۆچی دوایی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ڕاست نییە و ھەموو ئەو دەنگۆیانە درووست کراوە”.
هه‌ر له روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه سه‌ركردایه‌تی یهكێنتی دا هاتووه،پێش ھەموو کەسێک سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی ھەواڵەکەی دەزانی بۆیه ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستیه‌وه، ده‌لێت هێرۆخان ته‌ندروستی جێگیره”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌لێت هێرۆ خان ته‌ندروستی جێگیره و ئێستاش له شاری سلێمانیه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م هه‌واڵه راست نیه و دووره له‌راستیه‌وه”.
شایانی باسه هێرۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌ركرده‌ی باڵی ده‌سترۆیشتووی یه‌كێتی و به‌شداری له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك ماوه‌یه‌كه ته‌ندروستی جێگیر نیه”.