هۆزه‌كانی عێراق بۆ عه‌بادی, چاكسازی ده‌كه‌یت یان له‌ رێگای چه‌ك چاكسازیت پێبكه‌ین

 

دوای ئه‌وه‌ی نزیك به‌دوو هه‌فته‌ خۆپیشاندان له‌ شاره‌كانی خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق به‌رێوه‌ ده‌چێت له‌ به‌رامبه‌ر بێ‌ ئاوو كاره‌بایی خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیكه‌, به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ت نه‌یتوانیوه‌ به‌ ده‌م داواكاری خۆپیشانده‌ران بچێت, هۆزه‌كانی باشووری عێراقیش، چه‌ند مه‌رجێك بۆ حكوومه‌ته‌ ماوه‌ ته‌واوبووه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی داده‌نێن و داوای به‌په‌له‌ ئازادكردنی سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كانیش ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری ده‌كه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری RTی ڕووسی، یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانی هۆزه‌كانی باشووری عێراق، بریتییه‌ له‌، جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران به‌ بێ ئه‌وه‌ی “ده‌ستی ده‌ستییان” پێ بكرێت.

داواش ده‌كه‌ن، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چیتر توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌كار نه‌هێنن و به‌ گولـله‌ و ئاگر و ئاوی كوڵاو، وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران نه‌ده‌نه‌وه‌.

هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌و هێزانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ توندوتیژیی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌كار ده‌هێنن.

بۆ هه‌فته‌ی سێیه‌م و له‌سه‌ر یه‌كه‌، خۆپیشاندان له‌ به‌سڕه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و دواتر هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی بابل، كه‌ربه‌لا ، نه‌جه‌ف، زیقار، موسه‌ننا، دیوانییه‌، واست و میسانی گرته‌وه‌.

خۆپیشانده‌ران، حكوومه‌ته‌كانی شیعه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردوودا، نه‌یانتوانیوه‌ هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن، له‌وانه‌ش ئاو و كاره‌با و دابینكردنی پێداویستی نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌لی كار، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵی به‌ناو سه‌رجه‌م جوگه‌كانی حكوومه‌ت.

به‌پێی ئامارێكی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق، تا ڕۆژی 19/ 7/ 2018،به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه‌، 211 خۆپیشانده‌ر بوون به‌ قوربانی ده‌ست هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی سه‌دانی دیكه‌.

Back to top button