به‌وێنه‌: ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر عێراق چه‌ند پێگه‌یه‌كی وێرانده‌كات

 

ڕۆژنامەی (الجریده‌)ی کوەیتی لە ژمارەی ڕۆژی شەممەدا هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سەربازی لە عێراق دەکاتە ئامانج کە ئەو پێگانە ئێرانین و بونەتە وێستگەی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بۆ وڵاتانی سوریا،یەمەن و لوبنان.

ڕۆژنامە کوەیتیەکە چەند وێنەیەکی بڵاو کردۆتەوەو بێ دیاری کردنی سەرچاوە هەواڵیەکە ئەوە ڕون دەکاتەوە کە ئیسرائیل نەخشەی لێدانی ئەو پێگانەی داڕشتوەو لە کاتژمێری سفردا هێرشیان دەکاتە سەر.

 

 

Back to top button