ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مریكی: عیراق به هاوكاریی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سه‌ربه ئێران خۆپیشاندانه‌كان سه‌ركوت ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی دوو هه‌فته‌ی رابردووی عێراق ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له چه‌ند پارێزگایه‌ك كوژران،میدیاكانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نن, سوپای عیڕاق بۆ سەرکوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هاوڵاتیانی ناوه‌ڕاست و باشور، سود له‌و كه‌سه سه‌ربازییانه وه‌رده‌گرێت كه ئێران پشتیوانی‌یان لێده‌كات.
ماڵپەری “the hill” لە واشنتۆنی پایتەختی ئه‌مریكا، کە جێگه‌ی سەرنجی کۆشکی سپی و یاسادانەرانی ئه‌و وڵاته‌یه لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بە شەپۆلی خۆپێشاندانە بەربڵاوه‌كانی خه‌ڵكی عیراق لە بەرامبەر بێ‌کاری و نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه سەرەتاییه‌كان لە ناوچەکانی باشور داوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه نوسیویه‌تی کە “حکومەتی عیراق بە یارمەتیی ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتیوانیان لێ دەکات و هەروەها ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه ئه‌مریكا مه‌شق و راهێنانی پێكردون، خۆپێشاندەرانی لە بەغدا سەرکوت کردوە.
ناڕەزاییەکانی خەڵکی عیراق بەرامبه‌ر بێ‌کاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان شارەکانی ناوه‌ڕاست و باشوری گرتوه‌ته‌وه هه‌ر له به‌غداوه تا به‌سره.
لە نەجەف، هەزاران خۆپێشاندەر بە هەڵگرتنی ئاڵای عیراق و دروشمی جیاجیا ڕێپێوانیان کرد کە لەسەر لافیتەکانیان نوسرابوون، “سیاسه‌تمه‌دارانی حکومەت دزن.”
خۆپێشاندانەکان هه‌فته‌ی رابردو لە بەسرە دەستی پێ‌کرد و هەزاران خۆپێشاندەر لە بەرامبەر بیناکانی حکومەتی کۆبونەوە، ئەوەش وایکرد توندوتیژی بكه‌وێته‌وه.
بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە ئەنجامی خۆپێشاندانەکاندا لە بەسرە لانی کەم 9 کەس کوژراون و نزیكه‌ی 60ی دیكه‌ش برینداربوون، بەگشتیش لە سەرجەم ناوچەکان تائێستا 14 كه‌س كوژراون و زیاتر له 600ی دیکەش برینداربوون.