ميسر ده‌ستپێخه‌ری ئاشته‌وای نێوان فه‌تح و حه‌ماسی فه‌له‌ستینی راگه‌یاند

 

دوای پێشکەشکردنی پاکێجێک بۆ هێنانەدی ڕێکەوتنێک لە نێوان فەتح و حەماس لە لایەن وڵاتی میسرەوە، حەماس‌ ڕەزامەندی تەواوی نیشانداو فەتحیش دوو ڕای جیاوازی تێدایە تایبەت بەو ڕێکەوتنە.
دوای پێشکەشکردنی پاکێجەکە دەسەڵاتدارانی میسر داوای لەهەردوو لا کرد شاندی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە دیاری بکەن بۆ ئەوەی هەرچی زوە سەرکردایەتیەکی هاوبەش پێک بهێنرێت،بەڵام فەتح تا ئێستا هەنگاوی پێویستی نەناوە لە کاتێدا پێشتر وا لە میدیا بڵاوبویەوە کە فەتح تەواوی ڕێکەوتنەکەی قبوڵ کردووە.
لەو بارەوە ئەحمەد عەززام ئەندامی سەرکردایەتی فەتح ڕایگەیاند هێشتا حزبەکەی ڕەزامەند نەبووە لەسەر تەواوی دەستپێشخەریەکەی میسرو بۆ وردەکاری زیاتر پێویستە لە قاهیرە لەگەڵ میسریەکان کۆببینەوە تا بە تەواوی بەرچاومان ڕوون بێت

Back to top button