یاریزانێكی گه‌وره‌ یانه‌ی ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت.

یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید،کۆڤاسیچی کرواتی، بڕیاریداوە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بەرەو یانەیەکی تر جێبهێڵێت.”

رۆژنامەی مارکا بڵاوی کردۆتەوە.” لە هەفتەی رابردوو کۆڤاسیچ لەگەڵ جولیان لۆپتیگۆی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید کۆبۆتەوەو ئامادەیی نیشانداوە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.”

بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە راهێنەری ریاڵ مەدرید هەوڵی ئەوەیداوە ئەو یاریزانە بە مانەوە رازی بکات، بەڵام کۆڤاسیچ چوونی لەم هاوینە لە یانەی ریاڵ مەدرید بە باشترین کار زانیوە ، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ریزەکانی مەدرید جێبهێڵێت.”

هۆکاری چوونی کۆڤاسیچ بوونی هەریەکە لە کاسێمێرۆ و مۆدریچ و کرۆسە لە هێڵی ناوەندی یاریگاداو نەیتوانیوە لە ناوەندی یاریگا شوێنێک لە پێکهاتەی سەرەکیدا داگیر بکات ، بۆیە لەئێستادا بڕیاری چوون بە باشترین کار دەزانێت.”

Back to top button