ملیار دێرەكەی ناو یەكێتی هێرش دەكاتە سەر ناوەندی بڕیار
خواكوڕك
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خوشكی هێرۆخانی هاوسەری تاڵەبانی، كە بە ژنە ملیار دێرەكە ناسراوە هێرشی تووند دەكاتە سەر ناوەندی بریار و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەم قسانەش لەمەر تێپەرین ساڵێك بەسەر لەكاركەوتنی پەرلەمان كردوە
لە تۆری کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ژنە ملیار دێرەكەی ناو یەكێتی دەنووسێت ”ساڵێک بەسەر زیندەبەچاڵکردنی پەرلەمان تێدەپەڕێت، وەک بیرتان بێت، بۆ چەندین مانگ سەرقاڵی کۆڕ و کۆبوونەوە و سازان و دانانی لێژنە و ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانی یەکتریان کردین و لەو ماوەیەشدا پەنا برایە بەر برسی کردنی خەڵک و تۆقاندن و تۆمەت هەڵبەستن و هەڵگرتنی دروشمی سەیروسەمەرە“.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کە هاوسەری د.له‌تیف ڕە‌شید، وه‌زیری پێشووی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراقە، پێشتر چه‌ند جارێك هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه ده‌ستی هه‌بووه له پێشنیاری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن نووری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقه‌وه، به‌ڵام له‌م نووسینه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه دوای په‌كخستنی په‌رله‌مان، دووچاری لێژنه و كۆبوونه‌وه كراون و خه‌ڵكی برسی كراوه و تۆقێنراوه و له به‌رامبه‌ردا به دروشمی سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆم و ته‌ڵاقدانی به‌غداوه سه‌رقاڵ كراون و وه‌ك تانه‌یه‌كیش نوسیوویه‌تی: ”ماددام خه‌یار و ته‌ماته‌مان هه‌یه، ده‌توانین سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نین“.
ئەو ملیار دێرەی باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە ناوەندی بڕیار بە ”باڵی قۆرخکار“ وەسفی کردووە، دووپاتی کردووەتەوە: ”جێی داخە کە لە ساڵیادی کۆچی دوایی پەرلەماندا، تەنانەت یەک چڵە گوڵیشمان لە دێگەڵە دانەنا“. هاوکات تۆمەتی ”بەرەو پارتی بوون“یش دەداتە پاڵ ناوەندی بڕیاری یەکێتی و دەڵێت: ”تازەبەتازە گرووپێک لە ناو خۆماندا بەرەو پارتی بوون دەچن“.