ئه‌و كه‌سه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دزی ده‌ستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یاندراوێكدا رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌ كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ كاری دزینی ئۆتۆمبێل بووه‌.”

لەڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (خواكوڕك) کەوتووە و تێیدا هاتووه‌.” كه‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەێنێت ئێوارەی ڕۆژی 21ی7ی2018، ھێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەستابوو بەدزینی ئۆتۆمبێلێک.”

دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کەئۆتۆمبێلەکەی لێ دزراوە ، دەستبەجێ لەلایەن ھێڵی گەرمی پۆلیسی فریاکەوتنەوە سەرجەم مەفرەزەکان ئاگادار کرانەوە و توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار ( م ، خ ، م ) لەدایکبووی 1999ی دانیشتوی گەڕەکی بەختیاری لەشاری سلێمانی دەستگیر بکرێت و ئۆتۆمبێلەکەش ڕِادەستی خاوەنەکەی بکرێتەوە.”

له‌ ئێستاشدا به‌پێی چه‌ند ماده‌یه‌كی یاسایی تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.”

Back to top button