بۆ ئه‌وه‌ی ددانت پارێزراوبێت ئه‌م خۆراكانه مه‌خۆ.
ددان به‌شێكی گرنگ و هه‌ستیاری مرۆڤه و پێویسته هه‌میشه به ووریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكریت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووكات خاوه‌ن ته‌ندروستی و هێزێكی باشبیت له‌و رووه‌وه.”
هه‌ر له‌و باره‌وه پزیشكانی بواری ته‌ندروستی رینمایی ده‌ده‌ن له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه نابێت هه‌ندێك خۆراك به‌كاربهێندرێت له‌به‌ر ئه‌وه زیان به ددانه‌كان ده‌گه‌ێنێت و تووشی له ناوچوونیان ده‌كات.”
هه‌ندێك له‌و خواردنانه‌ی زیان به ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نن بریتین له:-
-ئاوی لیمۆ و میوه ترشه‌كان ، تێكه‌ڵه‌یه‌كه له ترش و شه‌كر ئه‌گه‌ر زۆرخۆری تیا بكرێت زیان به به‌ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
-نانی سپی ، شه‌كره‌كه‌ی ناوی به خێرایی له ده‌مدا ده‌توێنه‌وه كه له‌كاتی جوینیدا ماده‌یه‌كی شێوه‌ی كه‌تیره‌یی دروستده‌بێت كه بۆماوه‌یه‌كی زۆر له‌نێوانی ددانه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه و توشی كێشه‌یان ده‌كات.
– خواردنه‌وه گازیه‌كان ، زۆربه‌یان جۆره ترشێك له پێكهاته‌یاندایه كه مینای ددان لاواز ده‌كات.
– شیرینیه لكێنه‌ره‌كان ، بۆماوه‌یه‌كی زۆر به ددانه‌وه ده‌مێنه‌وه و ده‌بێته هۆی شكان و كلۆربوونی.
-سه‌هۆڵ ، داكرۆشینی سه‌هۆڵ زۆرجار شكانی ددانی لێده‌كه‌وێته‌وه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ددانیان لاوازه.
-چپسی په‌تاته و گه‌نمه‌شامی ، ئه‌و پارچه بچوكانه‌ی له نێوانی ددانه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه به‌كتریایه‌كی زۆر له ده‌وریان كۆده‌بێته‌وه و ددانه‌كه كلۆر ده‌كات.
– چای ره‌ش و قاوه ، چای ره‌ش له‌چاو قاوه‌دا زیانی كه‌متره به‌ڵام بونی ترشی تانیك له‌چادا ددانه‌كان پیس ده‌كات و به‌تێپه‌ڕبونی كات ره‌نگیان ده‌گۆڕێت، واباشتره خواردنی چای ره‌ش كه‌مبكرێته‌وه و له‌بری چای سه‌وز به‌كاربهێنرێت.
-جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كحولیه‌كان .