دوزخورماتوو له سهر ئاڵای كوردستان دوو پێشمهرگه ئهشكهنجه ئهدرێت
له بازگهیهكی دوزخورماتوو هێزهكانی سوپای عێراقی لهسهر ئاڵای كوردستان دوو پێشمهرگه ئهشكهنجه ئهدهن .
محەمەد فایق، بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی دووز راگەیاند: “شەوی رابردوو ٢٠ی٧ی٢٠١٨ دوو پێشمەرگه ی هێزەکانی پشتیووانی ٢ به ناوەکانی ( م . ي . ح ) له دایكبووی ١٩٨١ و ( ف . ص . ق) له دایكبووی ١٩٩٠، لەلایەن چەكدارانی ھێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا ئەشكەنجە دراون”.
بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی دووز ئاشكرای كرد و گووتی: “رووداوەكە لەو كاتە روویداوە كە ئەو پێشمەرگانە بە خاڵی پشكنین دا تێدەپەڕن داوای ناسنامەیان لێدەكرێت و ئەوانیش ناسنامەی پێشمەرگەیان پێدەدەن، لەوكاتەدا یەكێك لە چەكداراەكانی خاڵی پشكنین سوكایەتی بە ئاڵای كوردستان دەكات كە لەسەر ناسنامەكە ھەیە و گوتوویەتی ئەوە ئاڵای وڵاتی میسرە. یەكێك لەو پێشمەرگانەش دەڵێت، نەخێر ئەوە ئاڵای كوردستانە. ئەو ساتە دەبێتە دەمەقاڵەیان و جنێو بە پێشمەرگەكان دەدەن و ئەشكەنجەیان دەدەن”.