چیای دێل له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا وه بۆردومان ده‌كرێت
لە چیای دێل لە ناوچه‌ى برادۆست لە سنووری شارەدێی سیدەکان،شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له سنووره‌كه‌دا ده‌ستیپێكردووه و به‌رده‌وامی هه‌یه، تۆپخانه‌كانی توركیا، به چڕی سنووری گونده‌كه تۆپباران ده‌كه‌ن.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، سنووری گوندی (خه‌لیفان، كۆنه‌ر، شۆشنه، مه‌زرای شۆشنه، چیادیل، گه‌رووی كه‌وه‌رت، خواكوڕك، گه‌لی خواكوڕك، گه‌لی مغارێ، گه‌لی ره‌ش)، له سنووری برادۆست بۆردومان ده‌كه‌ن و به هۆی بۆردومانه‌كه‌ش, ئاگر لە پووش و پاوان و دارستانی ناوچەکە کەوتووه‌تەوە.
وێڕای تۆپبارانه‌كه، ٧ هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی و سه‌ربازی له ئاسمانه‌وه، شوێنی پێكدادانه‌كه له چیادیل بۆردومان ده‌كه‌ن، كه ده‌كه‌وێته سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان له ده‌ڤه‌ری برادۆست.